ته‌مموز 31, 2020 4:21 PM

گواردیۆلا قورسترین ڕكابەری دەستنیشان كرد لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیدا

پیپ گواردیۆلا لە نوێترین لێدوانیدا باسی ڕكابەرەكانی دەكات لە ژیانی ڕاهێنەرەیەتیدا و قورسترینیان دەستنیشان دەكات

پیپ گواردیۆلا گوتی:لیڤەرپووڵ زۆر خێران و زۆر بەهێزن لە ڕووی ستراتیجەوە،لە ڕووی هزرییەوە زۆر بەهێزن،یۆرگن كڵۆپ ئەو كەسەیە كە وای لێكردم بیر لە بردنەوە بكەمەوە دژی خۆی زیاتر لە هەر ڕاهێنەرێكی تر

هەروەها گووتی:ئەگەر بەرامبەر لیڤەرپووڵ بكشێیتە دواوە گەمارۆت دەدەن و ناتوانیت خۆت بدزیتەوە دژیان،ئەگەر كۆنتڕۆڵیشیان بكەیت بە شێوازێكی خێرا لە ڕووبەرەكان ڕادەكەن لە هەر یانەیەكی تر باشتر ئەو كارە دەكەن

پیپ گوتیشی:لیڤەرپووڵی ئەم وەرزە و وەرزی ڕابردوو قورسترین ڕكابەری من بووە لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیمدا

هەروەها لەسەر ڕیاڵ مەدرید گوتی:هەمیشە وتوومە ڕیاڵ مەدرید تیپێكی زۆر بەهێزبوون لە ژیانی ڕاهێنەرایەتی مندا،یارمەتییان دام ببمە ڕاهێنەرێكی باشتر بەهۆی یارییە بەهێزەكان كە ئەنجامم دا دژی خۆزێ مۆرینهۆ و پیلیگرینی و هەموو ڕاهێنەرەكانی تر

لە كۆتاییدا گوتی:بەڵام ئەگەر لێم بپرسیت بەهێزترین ڕكابەرم كێ بووە ڕیاڵ مەدرید یان لیڤەرپووڵ؟
سەرەتا كە هاتمە ئینگلتەڕا ڕیاڵ مەدرید بەهێزترین ڕكابەرم بوو بەڵام لە ئێستادا لیڤەرپووڵ بەهێزترین ڕكابەری كاروانی ڕاهێنەرایەتیمە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.