ته‌مموز 31, 2020 12:58 PM

بارسا لەکۆتینهۆ ڕزگاری دەبێت و ئەسێرەیەکی پرێمەرلیگ بەخۆڕایی دەگوازێتەوە

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن بارسێلۆنا لەهەنگاوەکانی کۆتایی دایە بۆ ڕزگاربوون لەکۆتینهۆ ،دەشڵێن یانەکە ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ بەخۆڕایی دەگوازێتەوە.

 

پێگەی(ڕاک 1)بڵاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی بلوگرانا لەگەڵ کاربەدەستانی ئارسناڵ گەیشتونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەشێوەی خواستن فلیپ کۆتینهۆ یاریی بۆ گەنەرز بکات وو مووچەی ساڵانەی یاریزانەکەش بەهاوبەشی هەردوو یانە دابین بکرێت .

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی (ئاس)لەهەواڵێکی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە بارسا گرێبەستێکی ناوازەی پێشکەشی ویلیان ـی بڕازیلی و ناوەڕاستکاری چێڵسی کردووە دەیەوێ بۆ ماوەی 3 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکات و بەمووچەیەکی ساڵانەی گونجاویشەوە ، چێڵسی لەم گواستنەوەیە هیچ سوودمەندیەکی نابێت چونکە ویلیان 31 ـی 8 ـی 2020 بۆندەکەی لەگەڵ بلوز تەواوەبێت دەتوانی بێ بەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت.

 

ویلیان ـی 31 ساڵان ئەم وەرزە پشکداری 47 یاریی کردووە خوەنی 11 گۆڵ و 9 ئاسیستە زیادەیەکی گرنگ دەبێت بۆ پلانەکانی کیکێ سێتین.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.