تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 4:48 PM

ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا ئامادەن

ئەڵمانیا

هەڵبژاردە لاوەکەی ئەڵمانیا لە شاری سان پیتەرسبێرگ لە کەشێکی تەواو جیاواز لە کەشی وڵاتەکەیان، ئەمڕۆ لە فایناڵی جامی کیشوەرەکان رووبەڕووی چیلی دەبنەوە وهەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی باڵادەستی خۆیان بەسەر ئەو نازناوە جیهانیەشدا بسەپێنن، وەک لە زۆربەی پاڵەوانێتییەکانی دیکەدا سەپاندوویانە.

پێکهاتەی ئەڵمانیا جگە لەلاوبوونی، پێکهاتەیەکی جیاوازە بە درێژایی مێژووی پێکهاتەکانی، چونکە یەکەمجارە لەو پێکهاتەیەدا هەشت یاریزان کە دایک و باوکیان بە رەچەڵەک ئەڵمانی نین یاریی بۆ مانشافتەکان دەکەن و هەموو ئەڵمانییەکانیش هیوایان لەسەر ئەو پێکهاتە چاوەڕوانەکراوەی یواخیم لۆف چنیوە، بۆ هێنانەوەی جامی پاڵەوانێتییەوەو پڕکردنەوەی ئەو تاکە بۆشاییەی کەلە مۆزەخانەی نازناوەکانیاندا هەیە.

ئەڵمانیا کە خاوەنی 11 گۆڵە لە پاڵەوانێتییەکە و گۆڵکاری تۆقێنەری هەیە، بەرامبەر ئوسترالیا سێ گۆڵ و بەرامبەر کامیرۆن سێ گۆڵ و بەرامبەر مەکسیک چوار گۆڵیان تۆمارکرد، بەڵام بەرامبەر 

چیلی تەنیا گۆڵێکیان تۆمارکرد و بەیەکسانبوون یاریگەیان جێهێشت، بۆیە یارییەکەیان بەرامبەر چیلی ئاسان نابێت و وەک لۆفیش ئاماژەی پێکرد ئەرکیان ئاسان نابێت.

چاودێران و هەوادارانی تۆپی پێی لەسەرانسەری جیهان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دەستپێکردنی یارییەکەن و یەکەم فایناڵ لە مێژووی تۆپی پێیی هەڵبژاردەکان دەبینن کە ناوبژیوانی ڤیدیۆیی چاودێرە بەسەریاندا.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.