تشرینی یه‌كه‌م 18, 2019 7:39 PM

بارسا هەرشەی دەرکردن لە یاریزانێکی دەکات

دینس سوارێز

دوای هاتنی دی یۆنگ بۆ بارسێلۆنا، ژمارەی یاریزانەکانی هێلی ناوەراستی یانەکە زیاد بووە، ئەمەش وای لە یانەکە کردووە بیر لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی بکاتەوە لە پێش هەمووشیان یاریزانانی هێلی ناوەڕاست بۆ ئەوەی تەنیا ئەو یاریزانانە لە پێکهاتەی یانەکە بمێننەوە کەوا راهێنەر دەستنیشانی کردوون

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە، بارسێلۆنا داوای لە دینس سوازرێز کردووە، یەکێک لە گرێبەستەکانی ریال بیتس یان سێڤییا قبوڵ بکات کە پێشکەشی یانەکە کراوە تا یاریزانە ئیسپانیەکە بکرن بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ، ئارسێناڵیش لەسەر هێلە بۆ کرینی ئەو یاریزانە بەڵام یانەکە وەڵامی ئارسێناڵی داوەتەوە کەوا ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن نەفرۆشن بەڵکو بە شێوەی کۆتایی دەیانەوێت بیفرۆشێت، بەڵام ئارسێناڵ بە شێوەی خواستن داوای ئەو یاریزانەی کردووە

دینس سوارێزی ئیسپانی لە سێلتافیگۆی ئیسپانیەوە دەستی بە یاریی کردن کرد دواتر پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە کرد، دوای ئەوە بە گرێبەستێک رووی لە تیپی دووەمی بارسێلۆنا کرد،دواتر بە شێوەی خواستن بۆ یانەکانی ڤیاریال و سێڤییا یاریی کرد و گەرایەوە یانە کەتەلۆنیەکە بەڵام لە ئێستادا نەیتوانیوە متمانەی ڤالڤێردی بەدەست بهێنیت نزیکە لەوەی یانەکە جێبێلێت

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.