ڤیدیۆ.. مەلەوانێك هەر چوار پەلی نییە و لەقوڵایی دەریادا مەلە دەکات

پیاوێکی ڕووسی بەناوی دمیتری بافلینکۆف لەکاتی سەربازیدا بۆمبێکی پێدا تەقیوە و هەر چوار پەلی لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێوانە دەشکێنێت و لە قوڵایی ٣٠ مەتر لە دەریادا مەلە دەکات.
ماڵپەڕی “سکای نیوز” بڵاویکردووەتەوە بافلینکۆف توانی بۆ قوڵایی ٣٠ مەتر لە ناو دەریای ڕەشدا مەلە بکات، بەمەش ناوی چووەتە کتێبی پێوانەیی ڕووسی بافلینکۆف وتی “ئەمە بۆ من زۆر گرنگە کە توانیومە ئەو پێوانەیە بشکێنم”.
لەکاتی مەلەکردندا بافلینکۆف لەگەڵ دوو مەلەوانی دیکەدا بووە، کە هەردووکیان ڕاهێنەری مەلەکردن بوون.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart