پیاوێکی ٩٣ ساڵ پلەی یەکەمی لە پاڵەوانی مەلەوانی جیهانیدا بەدەستهێنا

پیاوێکی ڕوسی تەمەن ٩٣ ساڵ توانی بۆ جاری پێنجەم لەسەریەک پلەی یەکەم بەدەستبهێنیت لە پاڵەوانی مەلەوانی جیهانی بۆ بەساڵاچوان.
ئاناتۆلی لیسیتسکی تەمەن ٩٣ ساڵ بە میدیاکانی ڕوسیای وتووە “زۆر دڵخۆشم بەو ئەنجامە، بەتایبەتیش کە لە بەشداربووەکانی تر گەورەترم و ئەوان زۆربەیان تەمەنیان لە ٨٥ ساڵیدایە، کە چەند ساڵێک لەوان گەورەترم، هەوڵدەدەم لە ژیاندا هەمیشە چالاکبم”
ئاناتۆلی لە تەمەنێکی منداڵییەوە دەستی بە یاری وەرزشوانی بەتایبەت مەلەوانی کردووە، یەکەم خەڵاتی لە تەمەنی ١١ ساڵیدا وەرگرتووە، بەدرێژایی ژیانی لە چەندین جۆر یاری وەرزشوانیدا بەشداریکردووە وەکو یاری سەرسەهۆڵ و ڕاکردن و ڕۆشتن بەپێ بۆماوەی درێژ و چەندین وەرزشی لەشجوانی کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لەسەری.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart