کۆتایی ئەم وەرزە بەرشەلۆنە رابیۆیتی فەرەنسی دەباتە ریزەکانییەوە

بەرشەلۆنە لەگەڵ رابیۆت گەیشتۆتە رێکەوتن بۆ ئەوەى پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس سانجێرمان بیگوازێتەوە ریزەکانی
ئاژانسی رای سپۆرتی ئیتالی تەئکیدی کردۆتەوە کە نوێنەری رابیۆت چاوی بە بەرپرسانی یانەى بەرشەلۆنە کەوتوەو لەسەر هەموو شتێک رێکەوتون لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا ئەو ئاژانسە باسی لەوە کردوە کۆبونەوەکەی هەردولا بە سەرکەوتووی کۆتایی هاتوەو کۆتایی ئەم وەرزە کە رابیۆت بۆندەکەى لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت یانەى بەرشەلۆنە دەست بە کرینی دەکات ئاژانسی رای سپۆرت باسیشی لەوە کردوە، یانەى بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی پیشانداوە ساڵانە 13 ملیۆن یۆرۆ وەک موچە بداتە رابیۆتی فەرەنسی یانەى پاریس سانجێرمان لەسەرەتاى ئەم وەرزەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات بۆندی رابیۆت نوێ بکاتەوەو لە یانەکە بیهێڵێتەوە بەڵام یاریزانەکە خواستی ئەوەیە بچێتە بەرشەلۆنەوە.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart