دوو سەربازە ونەکەى یانەى سەید سادق بناسە


عەتیە عەبدول رەحمان ئەو ژنە بەتەمەنەیە کە ماوەى دوو ساڵە خۆبەخشانە هەموو یارییەکانی سەید سادق بەدەست و پەنجەکانی سەرقاڵی دورینی ئاڵا دەبێت بۆ هاندەرانیان تاوەکو لە کاتی بەڕێوەچونی یارییەکە بەکاری بهێنن

هەموو یارییەک زیاتر لە 100 ئاڵای جۆراوجۆر دروست دەکات

ئەو ژنە بەتەمەنە هەموو یارییەکانی ناو یاریگاى سەید سادق ئامادە دەبێت و لە نزیکەوە پاڵپشتی یانەى سەید سادق دەکات

شانبەشانی ئەو خاتونە، کەسێکی تریش لە پشت هاوکاری کردنی یانەى سەید سادقەوەیە ئەویش موسلیمی خەیاتە

موسلیم ماوەى سێ ساڵە بەهەمان شێوەى خاتو عەتیە پشتگیری یانەى سەید سادق دەکات و ئاڵا و لۆگۆی یانەکە دروست دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart