یانەکانی شێروانە و دەربەندیخان و سەیدسادق و خانەقین سزا دران

بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرینەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند یانەیەکی سزادا

لەدواین کۆبونەوەی خۆیدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جگە لەدەرکردنی چەند بڕیارێک هاوکات بڕیایدا چەند یانەیەک سزابدات بەهۆی ئەوەی هاندەرانیان یاری ئاگرینیان بەکارهێناوە.

بەهۆکاری بەکارهێنانی یاری ئاگرین لەلایەن هاندەرانیانەوە یەکێتیەکە هەریەکە لەیانەکانی دەربەندیخان و سەیدسادق و خانەقین و شێروانەی بەبڕی 300 هەزار دینار غەرامەکرد و ئاماژەشیان بەوە کردوە لە ئەگەری دووبارە بونەوەی ئەو حاڵەتانە سزای توندتری یانەکان دەدرێت.

بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان و هەڵدانی بۆ نێو یاریگا یاری نێوان سەیدسادق و سۆلاف چەند خولەکێک وەستاوە، لەیاری نێوان دەربەندیخان و گازی باکوریش بوەتەهۆی ئەوەی یاریزانێکی گازی باکور ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart