خشتەى ئەنجامى یارییەکان و ریزبەندى خولى پلە یەکى کوردستان ببینە

لە خولى پلە یەکى کوردستان، سەیدسادق لە خانەقینى بردەوە و خاکیش سەرکەوتنى بەسەر گارەدا تۆمارکرد.

لە هەفتەى سێیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان و لە کۆمەڵەى دووەمدا، سەیدسادق لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى خانەقینى کرد.

سەیدسادق بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و بە کۆکردنەوەى پێنج خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى سێیەمى کۆمەڵەکەى بەدەستهێنا.

لە یارییەکى تردا، خاک و گارە لە یاریگاى یانەى یەکەم رووبەڕووى یەکبوونەوە و خاک بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و بە حەوت خاڵ خۆى لە پلەى یەکەمى کۆمەڵەکەیدا هێشتەوە.

هەروەها رزگاریش لە یاریگاى خۆیدا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنى بەسەر سۆلاڤدا تۆمارکرد و یارى نێوان کفرى و ئاسۆش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart