ئێمەو ئەوان !

نوسینی :دارەوان حەمە

دارەوان حەمە رۆژ بە رۆژ تۆپی پێی ئەوروپا یاخوود زۆر دوور نەرۆین تۆپی پێی ئاسیا بە تایبەت ولاتە عەربیەکان، دیمەنی جوان شتی تازە پێشکەش دەکەن، فڵان یانە بە هۆی هەڵوێستی جوانی هاندەران بووە جێگایی بایەخی هاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، فلان یانە ئەم ورزە هاندەرەکانی بە باشترین هاندەری ساڵ هەڵبژێردرا، ئەمانەی سەرەوە زۆر قورس نیە بەڵکوو کاری سەرەتایی و بنەرەتی هاندانی تیپە لە خولە پێشکەوتووەکانی ئەوروپا، لە دواین گەڕی یاریەکانی خولی ئیسپانیا هاندەرانی بیتیس لە یاریی یانەکەیان کارێکی مەزنیان ئەنجامدا، سەرجەمیان بە بوکەڵەی یاریی هاتنە نێو یاریگا، دواتر هەموو بوکەلەکانیان بۆ ئەم مندالانە هەڵدا کە هەژارن ناتوان بۆ سەری سال و یادەکانی کریسمس دیاریی بکرن، بیرمە چەند ساڵێک پێش ئێستا  لە یاریەکانی چامپیۆنزلیگ کاتێک لە یاریی نێوان دۆرتمۆند و مۆناکۆ کردەوەیەکی تیرۆرستی کرا، بە هۆیەوە یاریەکە بۆ 24 کاتژمێر دواخرا، بۆ ئەم شەوەی هاندەرانی مۆناکۆ کە لە ئەڵمانیا مانەوە سەرجەمیان چوونە ماڵی هاندەرانی دۆرتمۆند، دواتر لە یاریەکە بە یەکەوە هانی تیپەکەیان دەدا و هاندەرانی مۆناکۆ دروشمی یانەی دۆرتمۆندیان لە یاریەکە دەگووتەوە، دەمەوێت راستەوخۆ بێمە سەر باسی خولەکانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی چەندان قەیرانی تر هەیە لە بەڕێوەچوونی خولەکە، بەلام هاندەران  خۆشیان بوونەتە قەیرانێکی تر، ئەخەر ئێمە بۆچی دەبێت بۆ سەرجەم بوارەکانی تر رەخنە بگرین خۆمان بەراوردی وڵاتانی جیهان بکەین، کەچی نەتوانین دیمەنە جوانەکەی ئەوان لە رووی هاندانی یانەکانەوە وەرگرین، ئەخەر ناکرێ تۆ لەو هەموو جوانیەی تۆپی پێ بەم شێوەیە رەفتار بکەی، ناکرێ یانەکەت سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت، پاسی یانەی بەرامبەر بەرد باران بکەی وەک شەیتان، یاخوود لەگەل کۆتایی فیکەی ناوبژیوان، ڕاکەی بۆ ناو نێو یاریگا هەرچی رق و کینەیە خۆت هەیە بە یاریزانەکانی دەرکەی، کە تەواوی یاریەکە یاریان بۆتۆ ئەنجام داوە، تۆش بەم شێوەیە سوپاسی بکەی، بەراستی من ئەو دیمەنە قێزەونانە دەبێتە هۆکاری دواکەوتووی و ناشیرنکردنی خولەکە، کە من بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێنمەوە، هۆکاری یەکەمی ئەم ڕووداوانە بەشێک لە یانەکانن، چونکە تا ئێستا نەیانتوانیەوە لەگەڵ هاندەرانی یانەکەیان تێکەڵ بن، دەستەیەکی هاندەران درووست بکەن، ئەو دەستەیە لەسەر هەموو روداوێک بەرپرس بێت کە ڕوو دەدات، یان بەشێوەیەک دەتوانم بڵێم ئەو دەستەیە هەموو ئەو هاندەرانە دیاریی بکات، کە دەبنە هۆی ئاژاوە و ناشیرنکردنی یانەکە و خولەکە، فیدراسۆنی تۆپی پێی کوردستانیش بەدەر نیە لە هۆکارەکان، چونکە سەرەتای خولەکان پێویستە چەندین کۆر و رێنمایی لە هەموو بوارەکان بدات بە یانەکان لە کۆتایی سزاکان بۆ یانەکان دیاریی بکات، لە کاتی ئەنجامدانئ هەر سەر پێچیەک بە توندی سزا وەرگرێت، بۆ ئەوەی دیمەنی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە، بە هیوام هاندەرانی یانەکانی کوردستان ئەگەر چی خولەکانمان لە نەبوونی یاریگا و بەڕێوەچوونی یاریەکان لە چێژ بێ بەشن، بە لە رووی هاندانەوە چێژ بەخش بن، با هەموومان نموونەی جوانی تۆپی پێ بین هاوشێوەی هاندەرانی دەربەندیخان کە ئەم وەرزە ئەنجامی دەدەن بوونەتە جێگایی بایەخی هەموو عێراق نەک هەر کوردستان

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart