مانگی داهاتوو 10 ئەستێرەی تۆپی پێ بەبێ بەرامبەر یانەکانیان جێدەهێڵن

 

وێڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سست کردنی سەرجەم چاڵاکییەکانی تۆپی پێ ،بەڵام لەگەڵ نزیک بوونەوە لەبازاڕی هاوینەی دەنگۆی کڕین و فرۆشتنی یاریزانەکان زیاتر دەبن.

مانگی داهاتوو 10 ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ لە کیشوەری ئەوروپا گرێبەستییان لەگەڵ یانەکانیان تەواو دەبێت و دەتوانن بەخۆڕایی ڕووبکەنە یانەیەکی دیکە .

یاریزانەکانیش بریتین لە تۆماس مۆنییە (28 ساڵ) بەرگریکاری لای ڕاستی هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی پاریس سانجێرمان ، ئیدیسۆن کاڤانی( 33 ساڵ) ئۆرەگوایی و هێرشبەری هەمان یانە ، هەر لەپاریس سانجێرمان تیاگۆ سێلڤا ـی دڵی بەرگری و کاپتنی یانە فەڕەنسیەکە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و ڕەنگە بگەڕێتەوە خولی ووڵاتەکەی.

یاریزانێکی دیکە ویلیان ـی بڕازیلی و ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی ـە کەیانەی بارسێلۆنا ئارەزووی کڕینی دەکات ، لەهەمان یانە یاریزانێکی دیکەش هەیە ئەویش پیدرۆ ڕۆدریگێزی ئیسپانی ـە کە ئەمیشیان ئارەزووی گەڕانەوەی هەیە بۆ بارسێلۆنا.

درێس مێرتێنس هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و ماریۆ گۆتزەی یاریزانی برۆسیا دۆرتمۆند دوو یاریزانی دیکەن کە گرێبەستەکانیان تەواو دەبێت ،مێرتێنس چاوی زۆر یانەی لەسەرە ،هاوکات چەند ڕۆژێک لەمەو پێش یانەی برۆسیا دۆرتمۆند بەفەرمی ڕاگەیاند کە بۆندی گۆتزە نوێ ناکرێتەوە ئەو یاریزانە یانەکە جێدەهێڵێت.


داڤید سێلڤای ئیسپانی و ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی ، یان فێرتۆنخنی بەرگریکاری بەلجیکی و یانەی تۆتنهام ،ئادەم لالانای ناوەڕاستکاری لیڤەرپووڵ سێ یاریزانی دیکەی دیاری ئەوروپان کە دەتوانن مانگی داهاتوو بێ بەرامبەر بچنە یانەیەکی دیکە .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.