ئافرەتێک لەلایەن ئەستێرەیەکی چێڵسی دەستدرێژی کراوەتە سەر

سه‌رچاوه‌ رۆژنامەوانییەکان لە بەریتانیا زانیاری دەربارەی یاریزانێکی چێڵسی بڵاودەکەنەوە دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی‌ سه‌ر ئافره‌تێك له‌ پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا.

پێگەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشکرای دەکات کە کالۆم ھۆدسۆن تۆمەتی ئەوەی خراوەتە پاڵ کە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێک کردووە، ھاوکات ئەو یاریزانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببو و دواتر چاکبوووتەوە.

پێگه‌کە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ‌ كه‌ ئه‌و خانمه‌ سكاڵای له‌سه‌ر یاریزانه‌كه‌ی چێڵسی تۆماركردووه‌ كه‌ كاڵۆم هۆدسۆن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڕێیه‌كانی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر، ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌ ته‌واوه‌تی فرانك لامپاردی راهێنه‌ری بلوزی تووشی شۆك و دڵته‌نگی كردووه‌.
ئه‌و خانمه‌ بۆ پێگەکە‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و له‌ شوقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كاڵۆم هۆدسۆن ماوه‌ته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت” به‌یانییه‌كه‌ی كاتێك له‌ خه‌و هه‌ڵسام،‌ قاچه‌كانم بریندار كرابوو، نه‌مده‌توانی له‌ شوێنی خۆم بجوڵێم، له‌وكاته‌دا بینیم هۆدسۆن به‌ڕووتی له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ راكشاوه‌ و پێم گوت ئه‌وه‌ چی روویداوه‌، ئه‌ویش گوتی له‌گه‌ڵ تۆ خه‌وتبووم”.
ئه‌و خانمه‌ زیاتر دەڵێت” دوای رۆژێک له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا كه‌ هۆدسۆن ده‌رمانی بێهۆشی داوه‌تێ و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌سه‌ر، به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی، بۆیه‌ راسته‌وخۆ چووم له‌ پۆلیس سكاڵام له‌سه‌ر ئه‌و تۆمار كرد”.
كاڵۆم هۆدسۆنی غانی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له‌ ئه‌كادیمیای یانه‌ی چێڵسی پێگه‌یشتووه‌، له‌ كۆی 27 یاری له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 4 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه‌.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.