یوڤێنتۆس دوو یاریزانی بارسێلۆنا دەگوازێتەوە

سەرچاوە هەواڵییەکان ئاشکرای دەکەن کە بەرپرسانی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی پلانی ئەوەیان هەیە کە لەبەرامبەر فرۆشتنی میرالیم پیانیچ دوو یاریزانی بارسێلـۆنا بگوازنەوە.

 

پێگەی( مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ـی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی یانەی یوڤێنتۆس بەنیازن لەبەرامبەر فرۆشتنی پیانیچ بە بارسێلۆنا داوای عوسمان دێمبێلی هێرشبەری یانە کەتەلۆنیەکە بکەن،بەشێوەیەک بۆماوەی یەک وەرز بەخواستن درێسی بیانکۆنێری یاریی بکات ،دوواتر بڕیاری کڕینی بدرێت .

لەلایەکی دیکەوە پێگەی (تۆتۆ سپۆڕت)ـی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە باوکی ئارتور میللۆ ڕازی بووە بەوە کوڕەکەی ڕووبکاتەوە ڕیزەکانی یانە ئیتاڵییەکە .

میرالیم پیانیچ لەپێناو پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بارسێلۆنا گرێبەستی یانەکانی چێڵسی و پاریس سانجێرمانی ڕەتکردەوە ، ئەگەری زۆرە یاریزانەکە لەم هاوینە ڕووبکاتە یانە کەتەلۆنیەکە ، لەبەرامبەردا یوڤێنتۆس هەوڵی کڕینی ئاڕتور بەشێوەیەکی هەمیشەیی و عوسمان دێمبێلی بەخواستن دەدات .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.