ته‌مموز 1, 2020 4:14 PM

یاریی ئاتلێتیکۆ و لیڤەرپووڵ بۆتە هۆی مردنی دەیان کەس

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی بەریتانیا لەزاری بۆردی تەندروستی ئەو ووڵاتە ئاشکرای دەکەن کە یاریی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و لیڤەرپووڵ لەیاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16 ـی چامپیۆنزلیگ بوەتە هۆی کوشتنی دەیان کەس بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

پێگەی (سەندای تایمز)بڵاویکردۆتەوە کە یاریی نێوان ئاتلێتیکۆ و لیڤەرپووڵ بوەتە هۆی مردنی41 کەس لەووڵاتەکە ،ئەمەش دوای 25 بۆ 30 ڕۆژ دوای یارییەکە حاڵەتەکان دەرکەوتوون و لەو یاریگەیە تووشبوونە .

بەپێی ڕاپۆرتی بۆردی تەندروستی ئەو ووڵاتە بێت و پێگەی (سەندای تایمز)بڵاویکردۆتەوە ، هۆکارەکەی ئەو هاندەرانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بوونە کە لەئیسپانیاوە چوونەتە شاری لیڤرپووڵ ، کە لەو کاتەدا 640 حاڵەتی پۆزەتیڤ لەئیسپانیا هەبووە .

لەو یارییەدا 52 هەزار هاندەر لەناو یاریگە ئامادەبوون لەو ژمارەیەش پتر لە 3 هەزار کەس هاندەری ئاتلێتیکۆ بوون ،بەهۆشیەوە ڤایرۆسەکە بڵاوبۆتەوە و تائێستە 41 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەو یارییەدا ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.