بارسێلۆنا نرخی ئەستێرەیەکی ھەراج دەکات


یانەی بارسێلۆنا لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی خەرجییەکانی یانەکە کەم بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ھەوڵی فرۆشتنی چەند ئەستێرەیەکی دەدات ئەگەر بە نرخێکی کەمیش بێت.


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، کە یانەی بارسێلۆنا نرخی عوسمان دێمبیلی زۆر کەمکردۆتەوە بەجۆرێک ئامادەیە بەبڕی 37 ملیۆن پاوەند بیفرۆشێت، دوای ئەوەی بەر لە 3 ساڵ بەبڕی 137 ملیۆن پاوەند لە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند گواستییەوە ریزەکانی.

بەپێی رۆژنامەکان، ئەم ھەنگاوەی بارسا بەئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی یانەکەیە و ھاوکات بۆ رزگاربوەن لێی بەپێی ئەوەی لەوەتەی لەیانەکەیە سوودێکی ئەوتۆی لێ نەبینیوە.

دێمبیلی یەکێکە لەو یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکە بەشێوەیەکی گشتی بەکەمی لە یارییەکانی یانەکە بەشداری کردووە و ھۆکارەکەش بۆ زۆری پێکانەکانی دەگەڕێتەوە و بۆ ئەم وەرزەش تەنیا لە 5 یاریدا بەشداری کردووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.