تشرینی یه‌كه‌م 20, 2019 7:14 PM

تۆپی دەست.. یانه‌ی سلێمانی له ‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ نزیكبووەته‌وه‌

سبه‌ینێ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێش كۆتایی خولی نوخبه‌ی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی كوردستان ده‌كرێن و یانه‌ی سلێمانی-ش له ‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ نزیكبووەته‌وه‌.
له‌ هه‌فته‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌دا، سێ یاریی ئەنجامدران، سه‌ره‌تا یانه‌ی هه‌ولێر توانی بردنه‌وه‌یه‌كی تر به‌ده‌ستبهێنێت و بووه‌ سێیه‌م بردنه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ قۆناغی دووه‌مدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی (29-28) له‌ یانه‌ی سیروانی نوێی برده‌وه‌، یانه‌ی نه‌ورۆزیش رووبه‌ڕووی یانه‌ی مه‌خمور بووەوه‌، توانی دوای دوو دۆڕاندنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ (29-16) به‌ده‌ستبهێنێت و پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیش مایه‌وه.
له ‌یارییه‌كی تردا هه‌رد‌وو یانه‌ی سلێمانی و سۆلاڤی نوێ به‌یه‌كگه‌یشتن، له ‌ئه‌نجامیشدا سلێكانی (38-28) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.
بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێش كۆتایی خوله‌كه‌ بكرێن و یارییه‌كانیش به‌مجۆره‌ ده‌بێت:

*هه‌ولێر×مه‌خمور
*سلێمانی×نه‌ورۆز
*سۆلاڤی نوێ×سیروانی نوێ

سێ تیپه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ی ریزبه‌ندیش به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
1-سلێمانی (14) خاڵ
2-نه‌ورۆز (12) خاڵ
3-هه‌ولێر (10) خاڵ

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.