ته‌مموز 23, 2021 5:23 PM

یاریزانێکی تۆپی پێ کوڕەکەی خۆی دەکوژێت

 

یاریزانی تۆپی پێی تورکی جوهر توکتاش دانی بەوەدا ناوە کە کوڕە 5 ساڵانەکەی خۆی کووشتووە .

پێگەی (دەیلی سەباح)ـی تورکی بڵاویکردۆتەوە کە 23 ـی ئەپرەیل کوڕەکەی گەیاندە نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەی گومان دەکرا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت ، ڕۆژی دواتر هەناسەدانی منداڵەکە زۆر قوورسبوو دوای دوو کاتژمێر کۆچی دوایی کرد .

ئەو پێگەیە ئاشکرای کردووە کە دوای 11 ڕۆژ لەمردنی منداڵەکە جوهر توکتاش چۆتە بنکەی پۆلیس و دانی بەکوشتنی منداڵەکەی ناوە ، گووتویەتی کە کە کوڕەکەی خۆی خنکاندووه لەژووورێکی تەنهادا .

توکتاش ڕایگەیاند” کە بۆماوەی 15 خولەک سەرینم خستە سەر دەم و چاوی منداڵەکەم و هەڵمنەگرت ، من ئەوم کووشت چونکە خۆشم نەدەویست ، من هیچ منداڵەکەم خۆشنەدەویست نازانم هۆکاری چیوو بەڵام ڕقم لێی بوو ، من هیچ کێشەیەکی دەروونیم نییە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس