تشرینی دووه‌م 20, 2019 7:55 PM

ئینته‌ر ده‌یه‌وێت یاریگاكه‌ی به‌ منداڵان پڕ بكاته‌وه‌

هاندەرانی ئینتەر میلان

یانه‌ی‌ ئینته‌ر میلان له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاریگه‌ری یاری كردنی به‌بێ هانده‌رانی كه‌م بكاته‌وه‌ له‌ 2 یاری داهاتووی له‌ خولی ئیتاڵیا.
ئینته‌ر به‌هۆی وتنه‌وه‌ی هوتافی ره‌گه‌زپه‌رستی دژی كۆلیبالی یاریزانی ناپۆلی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌توندی سزادراوه‌ كه‌ ده‌بێت 2 یاری داهاتووی له‌ یاریگای جۆزیپی میاتزا به‌بێ بوونی هانده‌ران ئه‌نجام بدات.
ئینته‌ر رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م یاری له‌ سزاكه‌ی‌ جێ به‌جێ ده‌كات كه‌ روبه‌ڕوی یانه‌ی‌ ساسۆلۆ ده‌بێته‌وه‌ و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش تانه‌ی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ نه‌داوه‌، به‌ڵام داوای كردوه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی‌ كورسیه‌كانی یاریگاكه‌ چۆڵبن منداڵان ئاماده‌ی‌ یارییه‌كه‌ بن.
ئینته‌ر له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی داواكه‌ی‌ پێشكه‌شی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا كردوه‌و نووسیویه‌تی: ئینته‌ر ده‌یه‌وێت رایبگه‌یه‌نێت تانه‌ له‌ بڕیاری سزاكه‌ی‌ نادات و له‌بری ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین رێگه‌ بدرێت منداڵان ئاماده‌ی‌ یارییه‌كه‌ بن.
ئینته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ره‌گه‌زپه‌رستی و هه‌موو جۆره‌كانی تری توندو تیژی.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.