پلانێکی پاریس سانجێرمان ڕێگە بۆ مباپێ خۆش دەکات ببێتە ڕیدز

یانەى پاریس سانجێرمان هەموو هەوڵى خۆى خستۆتە کار بۆ ئەوەى پارێزگارى لە کلیان مباپێ بکات و لە گواستنەوەى بۆ یانەى ریال مەدرید لە هاوینى داهاتوو دوورى بخاتەوە، هاوکات ئارەزووى ئەوەش دەکات تا تەواوبوونى بۆندەکەى لە یانەکەى بمێنێتەوە دواى ئەمە مباپێ دەتوانێت بە خۆرایی بچێتە هەر یانەیەک کە ئەو ئارەزووى دەکات.

دوایین راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان دەڵێن، کە یانەى لیڤەرپوول لە ئێستادا پارەى تەواوى نیە بۆ ئەوەى بۆند لەگەڵ مباپێ بکات، هاوکات یانە پاریسییەکە ئەوە رەت دەکاتەوە ئەم یاریزانە بە یانەى ریال مەدرید بفرۆشێت.


رۆژنامەى دەیلى ئێکسپرێسى ئینگلیزى دووپاتى دەکاتەوە، کە سوربوونى یانەى پاریس سانجێرمان لەسەر مانەوەى مباپێ وپەیوەندى بە یانەى ریال مەدرید رێگا واڵا دەکات بۆ ئەوەى یانەى لیڤەرپوول بیر لە خاوەن دوایین مۆندیال لە گەڵ هەڵبژاردەکەى بکاتەوە.

پێشتریش ئەستێرەکەى فەرەنسا و بەدیاریکراوى لە مانگى یەکى رابردوو ستایشى یانەى لیڤەرپولى بە راهێنەرایتى یۆرگن کلۆب و بۆ پێگەى بى بى سپۆرت کردبوو و گووتى” ئەوەى لیڤەرپوول ئەنجامى دەدات جێگەى سەرسوڕمان و ستایشە، ئەوان وەک ئامێرێکن و لەسەر تۆنێکى ناوازە یارى دەکەن،زۆر بە وردى روبەروى رکابەرەکانیان دەبنەوە، بەراستى تیپێکى زۆر باشن لەگەڵ راهێنەرێکى باشتر”.

ئەگەر چى ئەم لێدوانە ماناى ئەوە نادات کە مباپێ ئارەزوى ئەوە دەکات لە هاوینى داهاتوو پەیوەندى بەو یانەیەوە بکات، بەڵام یانەکە دەتوانێت دواى تەواوبوونى ماوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە ساڵى 2022 گرێبەستى لەگەڵدا بکات و لە ریال مەدرید بیرفێنیت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.