لیبرۆن جیمس بووه‌ ده‌یه‌م یاریزان

لیبرۆن جیمس

دوای تۆماركردنی 25 خاڵ، لیبرۆن جیمسی یاریزانی تیپی كلیڤلاند كاڤالیێرز، چووه‌ ریزی ئه‌و 10 یاریزانه‌ی زۆرترین خاڵیان له‌خولی باسكه‌ی تیپه‌ موحته‌ریفه‌كانی ئه‌مریكا تۆماركردووه‌.


له‌یارییه‌كی ئێن بی ئه‌یدا تیپی كلیڤلاند 102 خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ 101 خاڵ له‌تیپی فیلادلفیای برده‌وه‌، لیبرۆن جیمس-یش له‌و یارییه‌ 25 خاڵی تۆماركردو 14 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی به‌هاورێ یاریزانه‌كانیدا، هه‌روه‌ها كۆی خاڵه‌كانی لیبرۆن له‌مێژووی یاریكردنیدا له‌خوله‌كه‌ بووه‌ 26 هه‌زار و 970 خاڵ له‌ 993 یاریدا و به‌ده‌یه‌م یاریزان داده‌ندرێت زۆرترین خاڵی له‌ئێن بی ئه‌ی تۆماركردبێت و ریكۆردێكی عه‌لیوانی یاریزانی پێشووی خوله‌كه‌ی شكاند كه‌ له‌ماوه‌ی 18 وه‌رزدا 26 هه‌زارو 946 خاڵی تۆماركردووه‌، ریكۆردی داهاتووی جیمس-یش كه‌ بیشكێنێت به‌ناوی ئالفین هایزی نۆیه‌م گۆڵكه‌ری مێژوی خوله‌كه‌یه‌و 27 هه‌زارو 313 خاڵی هه‌یه‌.


ئه‌مه‌ش چه‌ند ژماره‌یه‌كه‌ له‌ژیانی لیبرۆن جیمس له‌ئێن بی ئه‌ی:
*باشترین وه‌رزی یاریكردن، وه‌رزی 2005 بووه‌ كه‌ 2 هه‌زارو 478 خاڵی تۆماركردووه‌.
*له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ تا ئێستاو هیچ وه‌رزێك زیاتر له‌ 2 هه‌زار 965 ده‌قیقه‌ زیاتر یاری نه‌كردووه‌.
*سێ جار نازناوی ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه‌ جارێك له‌گه‌ڵ كلیڤلاند كاڤالیێرو دوو جاریش له‌گه‌ڵ میامی بووه‌.
*تائێستا له‌ 12 یاری ئۆڵ ستارز به‌شداربووه‌.
*باڵای لیبرۆن جیمس 203 سانتیمه‌تره‌و كێشیشی 113 كیلۆگرامه‌.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart