ته‌مموز 19, 2021 8:14 PM

ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هەڕەشە لەسەر ڕاگیرانی 5 پاڵەوانێتی گەورە

دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی ووهان لە وڵاتی چین بڵاو بووەوە و گەیشتووەتە زۆربەی وڵاتانی جیهان،مەترسیەكی گەورەشی دروست كردووە لە سەر پاڵەوانێتیە وەرزشیەكان و ئەگەری ڕاگیرانیان هەیە لە داهاتوودا،5 پاڵەوانێتی گەورە هەڕەشەی ڕاگیرانی لەسەرە ئەوانیش:

1- خولی ئیتاڵی

خولی ئیتاڵی لەسەرجم خولەكانی تر ئەگەری ڕاگیرانی زیاترە دوای ئەوەی لە هەرێمی لومباردیا یەكەم یاریزان تووشی كۆرۆنا بوو لە تەمەنی 38 ساڵیدا كە یاریزانێكی پیشەگەر نەبوو

لەبەر ئەو مەترسیانە یوفا بڕیاریدا كە یاری نێوان ئینتەرمیلان و لودۆگۆرێتس لە یۆرۆلیگ بەبێ هاندەران بەڕێوە بچێت بۆ خۆ پاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

هەروەها لە هەفتەی ڕابردوو 5 یاری خولی ئیتاڵی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دواخران بۆ بەرواری 13-5-2020 گرنگترینیان یاری نێوان یۆڤێنتۆس و ئینتەرمیلان بوو

2- جامی یۆرۆی 2020

جامی یۆرۆ كە بەدووەم گەورەترین پاڵەوانێتی دادەنرێت لە دووای جامی جیهانییەوە وا بڕیارە لە هاوینی داهاتوو بەڕێوە بچێت بەڵام مەترسی لەسەرە چونكە لە 13 شاری جیاواز بەڕێوە دەچێت و هاندەران بە شێوەیەكی زیاتر هاتوو چۆی شارەكان دەكەن و تێكەڵی یەكتر دەبن

زۆرێك لە شارەزایان پێیان وایە باشتر وایە جامەكە دوا بخرێت بۆ زستانی ساڵی 2021

هەروەها هەندێكی تر پێیان وایە شارەكانی لە 13 شارەوە كە م بكرێتەوە بۆ 7 شار بەڵام ئەمەش كارێكی قوورسە چونكە بلیتی یارییەكان فرۆشراون

3- ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2020

سەرەڕای ئەوەی كە لە وڵاتی یابان 800 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە و 3 حاڵەتی مردنیش تۆمار كراوە بەڵام لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی جەختی كردەوە كە پاڵەوانێتیەكە لە كاتی خۆیدا بەڕێوەچێت كە بڕیارە بەرواری 24-7-2020 دەست پێبكات و 9-8-2020 كۆتایی پێ بێت

بەڵام ئەگەر ڤایرۆسەكە كۆنتڕۆڵ نەكرێت و ڕوو لە زیاد بوون بێت مەترسی ڕاگیرانی پاڵەوانێتیەكە هەیە

4- چامپیۆنزلیگی ئاسیا

مەترسییەكی گەورە هەیە لە سەر خولی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا دوای ئەوەی یەكێتی ئەو كیشوەرە چەند یارییەكی یانە چینی و یابانییەكانی دواخست،بەڵام ئێستا ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكانی ئێران و بەحرەین و كوەیتیش بڵاو بووەتەوە،بۆیە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوو كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن بۆ بڕیاردان لە سەر داهاتووی پاڵەوانێتیەكە

5- پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان و فۆرمیلا وەن

یەكێتی نێودەوڵەتی گۆڕەپان و مەیدان بڕیاریدا كە پاڵەوانێتیەكە دوابخرێت كە بڕیار وابوو مانگی سێی 2020 بەڕێوەبچێت لە شاری یانچینگ لە وڵاتی چین

هەروەها پاڵەوانێتی فۆرمیلا وەن مەترسی ڕاگیرانی لەسەرە كە بڕیارە مانگی چواری داهاتوو ئەنجام لە شانگهای لە وڵاتی چین بەڕێوەبچێت

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس