نیسان 3, 2020 12:36 AIM:

شۆستەر باسی ئاستی یانەکانی ئیسپانیا دەکات لە چامپیۆنزلیگ


بێرنارد شۆستەر راھێنەری ئەڵمانی باسی چانسی یانەکانی ئیسپانیا دەکات لە دەستەبەرکردنی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە دەکات، ھاوکات سیناریۆی یاری کلاسیکۆی داھاتوو ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، کە یانەکانی ئیسپانیا وەرزێکی لاواز لە چامپیۆنزلیگ پێشکەش دەکەن و پێشبینی ناکەم ھیچ یانەیەک بتوانێت پاڵەوانیەتییەکە بباتەوە.

شۆستەر بۆ رۆژنامەکە ئەوەی خستەروو، کە یانەی ریال لە دابڕانی ھێرشبەرێک وەک کریستیانۆ دەناڵێت، بەپێی ئەوەی ھێلی پێشەوەی وەک پێویست نیە،ھاوکات یانەی بارسێلۆنا پێکان و دابڕانی یاریزانانی ھەیە.

لەبارەی یاری کلاسیکۆ راھێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم یارییە بۆ یانەی ریال مەدرید جیاوازە وشکستی بەرامبەر بە مانچێستەر سیتی ھیچ کاریگەری نابێت و ئەوەی گرنگە بۆ یانە مەدریدییەکە کە ئەو لە یاریگەی خۆی یاری دەکات.

شۆستەر لە وەرزی 2007-2008 دوای دوورخستنەوەی کاپێلۆ راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی کردووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.