نیسان 3, 2020 12:04 AIM:

بارسێلۆنا ناتوانێت مانێ و سەڵاح بکڕێت

 

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی بەڕیتانیا ئاشکرای دەکەن کە یانەی بارسێلۆنا بێبەش دەبێت لەکڕینی ئەستێرەکانی یانەی لیڤەرپووڵ و بەهۆی بەندێک لە مامەڵەی نێوان هەردوو یانەکە لەفرۆشتنی کۆتینهۆ.

ڕۆژنامەی (میڕۆڕ)ـی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە کە لەبەندێکی مامەڵەی فرۆشتنی فلیپ کۆتینهۆدا هاتووه کە ئەگەر یانەی بارسێلۆنا بیەوێت هەر یاریزانێکی دیکەی یانەی لیڤەرپووڵ بگوازێتەوە دەبێت بڕی89 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بداتە بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە.

بەمەش ڕێژەی یاریزانەکانی لیڤەرپووڵ بەڕێژەیەکی بەرچاو لەسەر یانە کەتەلۆنیەکە دەکەوێت ،کە گەر نرخی یاریزانێکی ڕێدز لەبازاڕدا 20 ملیۆن یۆرۆ بێت ئەوا بۆ بارسێلۆنا نرخی ئەو یاریزانە 89 ملیۆن پاوەندە .

وە ئەگەر بیەوێت یەکێک لەئەستێرەکان محەمەد سەڵاح یاخود سادیۆ مانێ بگوازێتەوە ئەوە ڕێژەکە بەرزدەبێتەوە واتە بارسا دەبێت بڕی 225 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بدات .

بەپێی ئەم مامەڵەیە بێت بارسێلۆنا هەر یاریزانێکی یانەی لیڤەرپووڵی بوێت بەبڕە پارەیەکی زۆر لەسەری دەکەوێت .

فلیپ کۆتینهۆ بەبڕی 142 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی لەلیڤەرپووڵەوە ڕوویکردە ڕیزەکانی بارسێلۆنا و لەئێستەشدا بەشێوەی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.