ئامار و زانیاری سەرنجڕاکێش لەسەر مۆندیالی تۆپی دەست

پاڵەوانێتی ژمارە 25 لە میژوودا، لە 1938 یەکەم پاڵەوانێتی دەستی پێکرد.

24 هەڵبژاردە بەسەر چوار کۆمەڵەدا دابەشکراون، لە هەر کۆمەڵەیەک شەش هەڵبژاردە هەیە و چواریان دەگەنە قۆناخی داهاتوو، دواتر 16 هەڵبژاردە بە یەک قۆناخ سەردەکەون بۆ یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی.

500 هەزار بلیت فرۆشراوە، لە ساڵی رابردوو 306 هەزار و سەد کەس ئامادەی یارییەکان بوو بوون.

یاریگەی پیێر ماورۆی لە لیل، زۆرترین کەس دەگرێت 27 هەزار 500 کەس، ریکۆردی هاندەران لە 1999 بوو لە جامی جیهانی میسر.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەنی زۆرترین رێژەی گۆڵکردنە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا بە 3919، لە دوای ئەویش ئەڵمانیا 3899 گۆڵی کردووە.

650 کەس لە شاندی 24 هەڵبژاردە هاتوونەتە فەرەنسا.

ئەڵمانیا زۆرترین یاری لە جامی جیهانیدا کردووە بە 158 یاری، سوێدیش 153 یاری کردووە و دووەم زۆرترینە.

ئەڵمانیا خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لە جامی جیهانیدا بە 106 یاری، دوای ئەویش سوێد دێت بە 103 یاری و 96 بردنەوەش لە لایەن ئیسپانییەکانەوە تۆمارکراوە و پلەی سێیەمیان گرتووە.

ئەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵی لە یەک پاڵەوانێتیدا کرد، کیریل لازارۆڤی مەقدۆنی بوو، بە تۆمارکردنی 92 گۆڵ.

ئەڵمانیا زۆرترین جار میوانداری جامەکەی کردووە بە 7 جار، لە دوای ئەویش سوێد چوار جار میوانداری کردووە.

فەرەنسا زۆرترین جار بووەتە پاڵەوان بە بەدەستهێنانی 5 نازناو، لە دوای ئەویش رۆمانیا و سوێد دێن بە 4 جار.

هیچ هەڵبژاردەیەکی دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا نەبووەتە پاڵەوانی جامەکە.

جگە لە قەتەر هیچ هەڵبژاردەیەک مێدالیای بەدەست نەهێناوە لە پاڵەوانێتییەکەدا( ئەویش لە ساڵی 2015 بوو لە مێدالیای برۆنزی بردەوە).

هەڵبژاردەی دانمارک زۆرترین بەشداری لە جامەکە کردووە، 21 جار.

14 وڵاتی جیاواز لە 1938ـەوە میوانداری پاڵەوانێتییەکەیان کردووە.
10 هێڵی ئاسمانی جیاواز هەڵبژاردەکان دەگوازنەوە.

ئەو یاریزانانەی کە چاویان لەسەرە، نیکۆلا کاراباتیچ لە فەرەنسا، کیریل لازارۆڤ لە مەقدۆنیا، میکایل هانسێن لە دانمارک، تیری ئۆمیێر و لوک ئابالۆ لە فەرەنسا، ئەحمەد ئەلئەحمەر لە میسر، ڤیکتۆر تۆماس و ئاگویناگاڵدێ لە ئیسپانیا هتد..


وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart