ئینتەرمیلان یاریزانێكی ریال مەدرید دەباتە ریزەكانی

یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی لە هەوڵدایە گرێبەستێكی گەورە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو واژوو بكات و یاریزانێكی ریال مەدرید بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە”.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاند ئەنتەرمیلان هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ ئیسكۆی یاریزانی ناوەراستی ریال مەدرید واژوو بكات، ئەگەر هیچ كارێكی چاوەڕوان نەكراو لە بازاری گواستنەوەی یاریزانانە لە زستانەی ئێستا ڕوو نەدات”.

ئەنتەر بیر لە گواستنەوەی ئیسكۆ دەكاتەوە، جگە لەم یاریزانەش هەریەك لە گۆدین و مۆدریچ و كروس لە بیرۆكەی ئەم یانەیەدان”.

ئەنتەرمیلان هەوڵ دەدات سوود لە كێشەی ئیسكۆ لەگەڵ سۆلاری راهێنەر وەربگرێت و گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات”.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart