مۆرینهۆ یادگارییەكانی سەردەمی ریال مەدرید دەگێرێتەوە

خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری لەكارلادراوی یانەی مانچستەر یونایتد باس لە سەردەمی پێشووی خۆی دەكات لەگەڵ یانەی ریال مەدرید”.

مۆرینهۆ لە میانی بەشداریكردنی لە ستۆدیۆی شیكردنەوەی كەناڵی (beIN SPORT) دەڵێت : ” لەساڵی (2011) كاتێك ئێمە گەیشتینە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە بەرشلۆنەمان بردەوە ، دواتر لە وەرزی دوای ئەو توانیمان (100) خاڵ كۆبكەینەوە و خولی ئیسپانیش بەدەستبهێنین”.

ئەو وتیشی : ” كاتێك من نازناوی خولی ئیسپانیام بۆ ریال مەدرید بردەوە، ریال مەدرید لە ماوەی 10 ساڵ دووجار ئەم نازناوەی بەدەستهێنا بوو”.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart