شوبات 28, 2020 8:48 AIM:

ڤیدیۆ: لە تورکیا سەیرترین رووداوی وەرزشی تۆمار دەکرێت

لە یارییەکی خولی پلە سێی تورکی نێوان ئۆشاکسپۆر و فیلیمیشستەر یەکێک لە سەیرو سەمەرەترین رووداوەکان لە یاریگەکانی تۆپی پێ تۆمار دەکات.

لە خولەکی 90ـی یارییەکە، ناوبژیوان لێدانێکی سزا بۆ یانەی فیلیمیشستەر ھەژماە دەکات، کاتێک یاریزانێکی ئۆشاکسپۆر جێبەجێی دەکات گۆڵپارێز دەیگەڕێنێتەوە و نابژیوان بەبیانۆی ھاتنە پێشەوەی کارتێکی زەردی پێدەبەخشێت و لێدانەکە دووبارە دەکاتەوە، لە کاتی دووبارەکردنەوەی لێدانەکە گۆڵپارێز جارێکیتر دەیگەڕێنێتەوە وناوبژیوان بەھەمان ھۆکار کارتێکی زەردی پێدەبەخشێت بەمەش دووەم کارت زەرد وەردەگرێت و بەھۆیەوە کارتێکی سوور بەروویدا بەرزدەکرێتەوە و لە یارییەکە دەردەکرێت.

لەھەمووی سەیرتر، یاریزانێک جێگەی گۆڵپارێز دەگرێتەوە و بەشێوەیەکی سەرسورھێنەر بۆ جاری سێیەم دەیگەڕێنێتەوە و یانەی فیلیمیشستەر لەگۆڵتۆمارکردن بێبەش دەکات.

لەم یارییەدا، ئۆشاکسپۆر بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.