دۆرتمۆند كلاسیكۆی خولی ئەڵمانی لە بایرن میونخ بردەوە

یانەی بروسیادۆرتمۆند كلاسیكۆی خولی یانەكانی ئەڵمانیای بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بایرن میونخ بردەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی خولەكە كردوو سێیەم دۆرانیشی لەم وەرزە توشی بایرن میونخ كرد”.

گێمی یەكەم بە پێشكەوتنی بایرن میونخ بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هات، گۆڵەكەش لەلایەن رۆبەرت لیڤاندۆفسكی لەخولەكی 26  تۆمار كرا،لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە سێ خولەك ماركۆ رۆیس بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ بروسیادۆرتمۆند تۆمار كردەوە،دوای پێنج خولەك لەم گۆڵە رۆبەرت لیڤاندۆفسكی بایرن میونخی بە تۆمار كردنی گۆڵی دووەم بەرەو پێشكەوتن برد، بەڵام ماركۆ رۆیس لەخولەكی 67 گۆڵی دووەمی خۆی و بەرامبەری بۆ دۆرتمۆند تۆمار كردەوە،لەخولەكی 73 باكۆ ئەلكاسێر گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەی بروسیادۆرتمۆند تۆمار كرد، ئەمەش سێیەم دۆران بوو بایرن میونخ لەم وەرزەی خولەكە توشی بوو، دۆرتمۆند لە پێشەنگ بووە خاوەنی 27 خاڵ و بایرن میونخیش لە پلەی سێیەم بە 20 خاڵ مایەوە”.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart