جێمس دەگەڕێتەوە

خامیس رۆدریگز

یاریزانی هێڵی  ناوەڕاستی ئێستا بایرن میونخ”جێمس رۆدریگیز” بڕیاری گەرانەوەی داوە بۆ یانەی پێشوەکەی.

ڕۆژنامەی ”بێلد”ـــی ئەڵمانی ئەمڕۆ  چوارشەممە جەختی لەوە کردەوە کەوا جێمس دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دوایی تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەی لە یانە باڤاریەکە.

جیمس رۆدریگزی کۆلۆمبی تەمەن 26 ساڵ لە هاوینی 2017 بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی 2 ساڵ روویکردە یانەی باڤاری بەبڕی 5 ملیۆن یۆرۆ ،ئەگەر یانەکە بیانەویت بەیەکجاری بیکەنە یاریزانی خۆیان بری 35 ملیۆن یۆرۆی دەبێت بيدەنە یانەی شاهانە .

یاریزانە کۆلۆمبیەکە لەم وەرزەدا لەگەل یانە ئەڵمانیکە لە بۆندسلیگا توانیتی 3 گۆڵ تۆمار بکات .

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart