شوبات 28, 2020 8:34 AIM:

كڵۆپ باسی كێشەی نێوان سەڵاح و مانێ دەكات!

لە یاری نێوان لیڤەرپووڵ و بێرنلی كاتێك لیڤەرپووڵ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتوو بوون،خولەكی 83 ڕاهێنەر سادیۆ مانێی هێنایە دەرەوە بۆیە مانێش بەم كارە زۆر تووڕە بوو و بە دەستەكانی ئاماژەی بۆ ناو یاریگا دەكرد و مەبەستی ئەوە بوو كە سەڵام لە حالەتێكدا پاسی نەداوە پێی و لێدانی ئاڕاستەی گۆڵ كردووە

یۆرگن كڵۆپ لەسەر ئەو بابەتە دەڵێت:لە تۆپی پێدا كێشەكان گەورە دەكرێت،دەڵێن ئای خوایە ئەو كێشانە چۆن چارەسەر دەكەیت،بەڵام لە ڕاستیدا من تەنها قسەیان لەگەڵ دەكەم

هەروەها یۆرگن كڵۆپ دەڵێت:جۆرجینهۆ ویناڵدۆم دوای یارییەكە قسەی لەگەڵ هەردوو یاریزان كردووە و دۆخەكەی ئارام كردووەتەوە،ویناڵدۆم هەمیشە لە ژووری خۆگۆڕین هەوڵ دەدات كێشەكان چارەسەر بكات چونكە بەباشی شارەزای یاریزانەكان و هۆكاری كێشەكانە

بۆ وەبیرهێنانەوە سەڵاح و مانی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار كێشە و ناكۆكی كەوتووەتە نێوانیان و تا ڕادەیەك چارەسەر كراون بەڵام خۆیان لە چەند لێدوانێكدا ئاماژەیان بەوە داوە كە پەیوەندی نێوانیان زۆر ئاساییە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.