شوبات 28, 2020 8:30 AIM:

کیکێ سێتین :مه‌حاڵه‌ یاریزانێكی وه‌ك مێسی دووبارە بێته‌وه‌

 

 

لەدیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی بارسا تیڤی کیکێ سێتین ـی ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا باسی کۆمەڵێک شتی سەرەنج ڕاکێش دەکات .

سێتین گووتی :.

“وزەم تێدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو سەرکێشیانەی لەداهاتوو دێنە بەردەمم “.

“ئێستەش حەزەکەم یاری تۆپی پێ بکەم ، زۆرجار لەگەڵ هاوڕێکانم دەچینە کەنار دەریا و یاری تۆپی پێ لەسەر لم دەکەیـن”

“حەزم لە شێوازی کارکردن؟و فەلسەفەی یوهان کرۆیڤ و پیپ گواردیۆلایە”.

“من زیاتر گرنگی بەیاری بەچێژ دەدەم ، گەر تیپەکەم 1ـ0 براوەبێت بە سێ خاڵی یاری دڵخۆشەبم بەڵام کەگەڕامەوە ماڵەوە من دڵگرانەبم چونکە هەستەکەم باش نیم تیپەکەم باش یاری نەکردووە “.

“پێش ئەوەی ببمە ڕاهێنەری بارسێلۆنا هەمووان پێیان دەگووتم کەتۆ ئەو پۆستە وەرەگری من وەڵامم دەدایەوە کە ئەو کارە مەحاڵە “.

“لەنێوان بڕیاردانی ئەقڵ و دڵ ،من هەمیشە خواستەکانی دڵم جێبەجێ دەکەم “.

“مێسی هەموو شتێک دەکات وادەکات ڕاهێنەرانەکانی باشترین بن ، هەموو شتێک دەکات بۆ چنینەوەی ناسناوەکان ، ئێستە ئەو یاریزانی منە ، پێویستە هەوڵدەین پێکەوە دڵخۆش بین “.

“600 نامەی پیرۆزباییم بۆ هاتووە لەواتس ئەپ و تۆڕەکانی دیکە دوای وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا”.

“گۆڵەکانی لیۆ سەرسامم دەکەن ئەوە شێوازەی لەو بینیومە لەهیچ یاریزانێکی دیکەم نەدیوە بەدرێژایی مێژوو ، ئەو یاریانێکی یەکلایکەرەوەیە لەسەرجەم یارییەکاندا ، ئەو یەکێکە و هاوشێوەی نییە ، مەحاڵە یاریزانێکی وەک مێسی دووبارە ببێتەوە”.

‏”زۆر درێسی سێرجیۆ بۆسکێتسم هەن لەماڵەوە من بەیاریکردنی ئەو سەرسامم ، ئەو هەموو سیفاتێکی یاریزانێکی بەتوانای تێدایە “.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.