شوبات 28, 2020 8:08 AIM:

هاندەران و کارگێری ریال مەدرید توڕەن لە کاتی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆی سانتیاگۆ بێرنابیۆ

دوای دەستنیشانکردنی رۆژی ئەنجامدانی یاری کلاسیکۆ دووەمی ئەم وەرزە، مشتومڕی و نیگەرانییەکی زۆر لەلایەن ھاندەران و گارگێڕی یانەی ریال مەدرید درووست بوو بە پێی ئەوەی یانە مەدریدییەکە زەرەرمەندی یەکەم دەبێت بەر لە ئەنجامدانی ئەم یارییە.

رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید ئاشکرای دەکەن، کە یانەی ریال بۆ جارێکیتر گورزی بەردەکەوێت چونکە یانەکە پشووی کەمتری دەبێت بەر لەوەی لە یاری کلاسیکۆ رووبەرووی یانەی بارسێلۆنا ببێتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئەوەیان خستەروو، کە یانەی ریال لە رێکەوتی 26ـی 2ـی ئەمساڵ لەیەکەم یاری قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یانەی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە، مێرێنگی دوای 4 رۆژ ولە رێکەوتی 1ـی مانگی 3ـی ئەمساڵ لەلالیگا لە یاریگەی سانتیاگۆبێرنابیۆ بەرامبەر بە ریال مەدرید دەوەستێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە، یانەی بارسێلۆنا لە رێکەوتی 25ـی مانگی 3 لەیاری چوونی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی 16 لە یاریگەی سامپاولی بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی یاری دەکات، بەمەش یانە کەتەلۆنییەکە رۆژێک زیاتر پشووی دەبێت و بەر لە 5 رۆژ یاری کلاسیکۆ ئەنجام دەدات.

لە کلاسیکۆی یەکەمی ئەم وەرزە لە ساڵی رابردوو ھەمان کێشە رووبەرووی یانەی ریال مەدرید بۆوە کاتێک لە 15ی مانگی 12 بەرامبەر بە ڤالێنسیا یاری کرد و دوای 3 رۆژی یاری کلاسیکۆی بەرامبەر بە بارسا ئەنجامدا.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.