شوبات 28, 2020 8:02 AIM:

ڤاڵڤێردی پێش ڕۆیشتنی لەیانەی بارسێلۆنا کارێکی سەیری ئەنجامداوە

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا هەواڵێکی سەیر لەبارەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی بڵاودەکەنەوە کە بەر لەڕۆیشتنی لەیانەی بارسێلۆنا ئەنجامیداوە .

پێگەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە کە ڤاڵڤێردی بەر لەوەی بارگەی بپێچێتەوە لەیانەی بارسێلۆنا بەبەڕێوەبەری کارەکانی ڕاگەیاندووە کە لەمەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی خۆشبێت لەیانەی بارسێلۆنا کە بۆندەکەی لەساڵی 2021 کۆتایی پێئەهات .

ئەو پێگەیە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە ئەم کارەی ڤاڵڤێردی بەهۆی ئەوەبووە کە یانەکە لەقەیرانی داراییدایە و بۆیە بەشێوەیەکی دۆستانە گرێبەستەکە هەڵبوەشێنێتەوە لەبڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی خۆشبێت .

ئەم کارەی ڕاهێنەرە 55 ساڵانەکە لەکاتێکدا بووە کە کارگێڕی یانەکە دوای دوو وەرز و نیو و بەدەسهێنانی چوار ناسناو لەنیوەی وەرز ڕاهێنەرە ئیسپانیەکەیان دوورخستەوە لەکارەکەی لەکاتێکدا یانەی لەقۆناخی 16 چامپیۆنز لیگ ـە و پلەی یەکەمی خولی ئیسپانییە دوای 19 یاری .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.