ئەمڕۆ یوێفا پشکنینی مادەی وزە بەخش بۆ چەند یاریزانێکی بارسێلۆنا ئەنجامدا

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە تێیدا باسی سەردانی لیژنەیەکی یوێفا دەکەن بۆ مەشقەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی یانەی بارسێلۆنا .

 

ڕۆژنامەی (سپۆڕت)ـی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە کە لیژنەیەکی پشکنین لەیوێفا ـەوە سەردانی مەشقەکانی ئـەمڕۆی یانەی بارسێلۆنای کردووە و پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی وزە بەخشیان بۆ کۆمەڵێک یاریزانی یانەکە کردووە .

بەپێی هەواڵی (سپۆڕت)بێت هەریەک لەیاریزانان لیۆ مێسی و نیلسۆن سێمێدۆ و ئیڤان ڕاکیتیچ و سێرخیۆ بۆسکێتس و فرێنکی دی یۆنگ و کلیمۆن لینگلێت و کارلێس پێرێز و مووسا واگیە و ئانسۆ فاتێ .

جێی باسە ئەم سەردانەی یوێفا دوای ڕۆژێک لەدەستبەکاربوونی کیکی سێتین دێت وەک ڕاهێنەری یانەکە ، یەکەمین جاریش نییە یوێفا لیژنەی پشکنین دەنێرێتە مەشقەکانی بارسێلۆنا و ساڵانە چەند جارێک ئەمە دووبارە دەبێتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.