ته‌مموز 2, 2020 11:18 PM

خاوەن خێراترین گۆڵی مۆندیال ئێستا کاری کتێب فرۆشتن دەکات!

 

لەهەواڵێکی سەرەنج ڕاکێشدا بڵاوبۆتەوە کە هاکان شوکوری ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا و یانەکانی گەلەتەسەڕای و ئینتەر میلان و پارما ئێستە بەدەست بارودۆخێکی خراپی گوزەرانیەوە دەناڵێنێت و لەئەمریکا کاری شوفێری تاکسی و کتێب فرۆشتن دەکات .


هاکان شوکور خاوەنی خێراترین گۆڵە لەمێژووی مۆندیال کاتێک لەجامی جیهانی ساڵی 2002 لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیا تۆماریکرد ، لەو پاڵەوانەتیەدا هەڵبژاردەی تورکیا گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین و لەپێش کۆتایی بەبڕازیل دۆڕا ، کە ئەمە باشترین دەسکەوتی مێژوویی هەڵبژاردەکە بوو لەمۆندیال .

 

بەپێی زانیارییەکان بێت هاکان شوکور دوای ئەوەی وازی لەیاریکردن هێناوە ڕوویکردۆتە کاری سیاسی ، دوواتر بەهۆی ئەو بارۆدۆخەوە تورکیای جێ هێشتووە ئێستە لەئەمرێکا نیشتەجێیە و دەست بەسەر پارەکانیدا گیراوە لەتورکیا بۆیە ناچار کاری شوفێری تاکسی و کتێب فرۆشتن دەکات .

هاکان شوکور گەڕانەوەی بۆ تورکیا لێ قەدەخە کراوە دەست بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا گیراوە ،باوکی لەزیندانە و هەروەها شوێنی کارکردنی هاوسەرەکەی داخراوە ،ئەمانەش هەمووی بەبڕیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدراون .

هاکان شوکور لەماوەی 21 ساڵ یاریکردن 652 یاری ئەنجامداوە و 309 گۆڵی تۆمارکردووە،دیارترین ئەو یانانەی کـە یاری بۆ کردوون ،ئینتەرمیلان و پارمای ئیتاڵی و بلاکبێرنی ئینگلیزی و گەلەتەسەڕای تورکین.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.