فەرمی: کیکی سێتین ھەواڵێکی خۆشی پێگەیشت

دوای دەستبەکاربوونی کیکی سێتین راھێنەری نوێی بارسێلۆنا، یانەکە دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد و ھەر لەیەکەم رۆژیشدا راھێنەرە نوێیەکە ھەواڵێکی خۆشی پێگەیشت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کرد، کە ئارسەر میلۆ ناوەڕاستکاری یانە کەتەلۆنییەکە دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی گەڕایەوە ریزی یانەکە و بەبێ ھیچ کێشەیەک مەشقەکانی خۆی لەگەڵ یاریزانان ئەنجامدا.

ئەم یاریزانە لە مانگی 12ـی رابردوو بەھۆی پێکان لەیاری یانەی بارسا بەرامبەر بە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یانەکە دابڕا و دوای چاکبوونەوەی بەفەرمی گەڕایەوە ریزی یانەکە.

بریارە رۆژی یەکشەممە لەمیانی یارییەکانی خولی لالیگا یانەی بارسێلۆنا لە یاریگەی خۆی پێشوازی لە یانەی گرانادا دەکات، کە ئەمە یەکەم یاری فەرمی بارسایە بۆ کیکی سێتینی راھێنەری نوێ و دیاریش نیە ئارسە بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری دەکات یاخود نا.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.