ئایار 27, 2020 1:26 AIM:

وتار:چیرۆكی كیكی سێتین و بارسێلۆنا چۆن دەبێت ؟

نوسینی ڕۆژنامەنووس:بەرهەم جەلال

 

چیرۆكی كیكی سێتین و بارسێلۆنا چۆن دەبێت ؟؟

لە كۆتایدا بارسا و ڤاڵڤێردی دەستبەداری یەكدی بوون ؛ ئیدارەی بارساش بڕیاریدا بە دەستنیشانكردنی كیكی سێتین وەك بەڕێوبەری ھوونەری نوێ لە بارسا .

لە ئێستادا ھەر ھەڵسەنگاندنێك بۆ كیكی ھەڵە و ناچێتە خانەی واقعی و زانستی ، ڕاستە بەگشتی بیر و فكری كیكی بۆ ھەر یەكێكمان ئاشكرایە بەو پێیەی لە بیتس بوو بەڵام پێویستە ئەوە بزانین بیتس بارسێلۆنا نییە ھەلومەرجەكە ھێندەی ئاسمان و ڕێسمان جیاوازە ! لە لایەكی دیكەوە پێویستە ھەمووان ئەوە بزانین ئەركی لە پێشینەی كیكی لە ئێستادا ڕاگرتنی باڵانسی ھێزی بارسێلۆنایە تا ئەوەی زیاتر دانەبەزێت ناكرێت لەمە زیاتر چاوەڕوان لە كیكی بكرێت چونكە ئێستا تەنیا دەتوانێت پلانی ڕۆژانە جێ بەجێ بكات و بەس چونكە خۆی پێكھاتەی ئامادە نەكردوە خۆی گرێبەستی نەكردوە خۆی گرێبەستی ھەڵنەوەشاندۆتەوە … ھتد

 

كیكی سێتین و بارسێلۆنا پێكەوە دەیانكرێت ؟؟؟

ھەرچەندە جگە لە كات كەس توانای ئەوەی نییە وەڵامی ئەم پرسیارە باتەووە بەڵام ئەكرێت خوێندنەوەیەكی تایبەتی بۆ بكرێت سەرنج بدەن ؛
كیكی خاوەنی ستایل و فكری تایبەتە لەبەختی ئەو  فكر و ستایلەكەی كلتوری یانەی بارسێلۆنایە تێكڕای یاریزانەكانی بەو ستایلە گۆشكراون ھەڵبەتە كیكی پێویستی بە گۆڕینی فكری داڕشتەی ٣-٤-٣ ھەیە بۆ ٤-٣-٣ .

ئاسوودەبون ؛ ھەرچەندە نازانرێت ئیدارەی بارسێلۆنا و كیكی چۆن و لەسەر چی ڕێكەوتوون بەڵام ئەوەی ڕاستیە ئەوەیە ئەم ڕاھێنەرە ھیچ فشارێكی لەسەر نییە لەم وەرزەدا ، جیا لەوەش ڤاڵڤێردی دۆخێكی وای ڕەخساندوە ڕاھێنەری پاش خۆی زۆر ئاسودە بكات بۆیە لە ئێستاوە كیكی دەتوانێت ئامادەكاری بكات بۆ وەرزی نوێ .

 

چ گرفتێك ڕوبەڕوی كیكی دەبێتەوە … ؟

ووەك پێشتر باسمانكرد كیكی خاوەنی ستایلە كەوایە پێویستی بە یاریزانی تایبەت ھەیە ھەموو جۆرە یاریزانێك ناگونجێت لەگەڵی ، ئێستا پێكھاتەی بارسێلۆنا سەرگەردانیەكی زۆری پێوە دیارە ئەمەش گرفتێكی چاوەڕوانكراوە بۆ كیكی پێ ئەچێت گرفتەكەش گرێبەستە گەورەكان بێت وێنای گرێزمان ، دێمبڵی ، دیۆنگ …

ھەڵكشانی تەمەنی یاریزانەكانی بارسێلۆنا ، لە ئێستادا پێكھاتەكەی بارسێلۆنا تێكڕا تەمەنیان ھەڵكشاوە ئەمەش گرفتتێكی دیكەیە چوونكە ستایلی كیكی بە یاریزانی لاو جێ بەجێ دەكرێت لەسەرو ھەموویانەوە ھێڵی بەرگرییە چوونكە ھێڵی بەرگری بناغە و دەست پێكی جوڵەی كیكیە بۆ یاریكردن لە كاتێكدا پیكێ باشترینی بەرگریكارانی بارسێلۆنایە زۆرترین سەرنجی لەسەرە

جیاكاری پێكھاتەش گرفتتێكی دیكەیە چوونكە بەشێك لە یاریزانەكانی بارسێلۆنا ھەمان تایبەتمەندیان ھەیە ئەمەش سەرئێشە دروست دەكات بۆ كیكی لە كاتێكدا خۆی بەرپرس نییە لەو دۆخەی سەپێنراوە بە سەریدا

بەڕای من گونجاترین پێكھاتە ئێستا كیكی پشتی پێببەستێت لە بارسێلۆنا بریتیە لە ؛

شتیگن

بەرگری … ئەلبا ، ئۆمتیتی ، پیكێ ، ڕۆبێرتۆ

ناوەند … ئارتور ، بۆسكێتس ، دیۆنگ

ھێرشبەر … دێمبڵی « بۆ ئێستا » ، گرێزمان ، مێسی

یەدەك

ڕاكیتیچ ، سیمیدۆ ، ڤیداڵ ، لینگلێت،فاتی

 

نووسینی ڕۆژنامەنووس:بەرهەم جەلال

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.