کیکی سێتین :هەرگیز خەونم بەوە نەبینیوە ڕۆژێک بێت ببمە ڕاهێنەری بارسێلۆنا

 

دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا کیکی سێتینی ئیسپانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی کۆمەڵێک وردەکاری گرنگی کرد .

“ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە لەژیانی من “.

“سوپاس بۆ بەرپرسانی یانەکە کە ئەو متمانەیان بەمن بەخشی “.

“پێویستە فەلسەفە و بیرۆکەکانم بۆ یاریزانەکان بگوازمەوە “.

“شەوی ڕابردوو لەکێڵگەکەم بووم ،ئەمڕۆش بوومەتە ڕاهێنەری باشترین یاریزانەکانی جیهان”.

“هەموو کات پەیوەندیەکی پتەوم هەبووە لەگەڵ ڤاڵڤێردی ، ئەو کەسێکی بەئەزموون و لێهاتووە”.

“قسەم لەگەڵ یاریزانەکان کردووە ئەوان ئامادەن بۆ دەستپێکێکی تازە بەهاوبەشی ،هەوڵەدەم بەزووترین کات فەلسەفەی خۆم لەگەڵ یانەکە بگونجێنم”.

“هەمووان فەلسەفەی یاریکردنی من دەزانن و بینیوتانە لەو یانانەی کە پێشتر ڕاهنێەریان بووم ، دەشزانن کە من ئەو فەلسەفەیە ناگۆڕم بەڵکو هاتووم لەبارسێلۆنا جێبەجێی بکەم “.

“لەبارسێلۆنا هیچ بژاردەیەکی دیکەت نییە جگە لەپەرەدان بەئاستی یانەکەت و بەدەستهێنانی ناسناوەکان بەبەردەوامی ، هەروەها یاری چێژ بەخش بێگومان منیش بۆ ئەوەهاتووم “.

“ئامانجمە سەرجەم ناسناوەکان بەدەست بهێنم “.

ـ پێشتر گووتت دەگری ئەگەر مێسی واز لەیاریکردن بهێنێت ؟

“بەڵێ ئەوەم گووتووە بۆ زیاتر لەیاریزانێک بەڵام مێسی تایبەتترینە ، 14 ساڵە من لە تیڤی سەیری بارسێلۆنا دەکەم چێژ لەیاریکردنیان وەرەگرم “.

“ئەتوانم بڵێم لە 10 ساڵی ڕابردوو سەرجەم یارییەکانی بارسێلۆنام سەیر کردووە و چێژم لێی بینیوە “.

“هەمیشە ئەوەی مێسی دەیکات سەرنج ڕاکێشە، من چێژم لێی بینیوە هەردەم ،ئێستە لێرەم ڕاهێنەرایەتی باشترن یاریزانی جیهان دەکەم ، ئەوە دڵخۆشم ئەکات “.

“من کەسێکی ڕاستگۆم ،بەمێسی ـم گووت سەرسامم بەوەی تۆ ئەنجامی ئەدەی “.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.