ئایار 27, 2020 2:45 PM

هۆكاری مانه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ به‌ گه‌نجی ئاشكرا ده‌بێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆس یەکێکە لەو یاریزانانەی جیھان لەرووی توانای جەستەییەوە جیاوازە لەگەڵ ھەر یاریزانێکی جیھان.

بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی ئەوەی ئاشکرا کردووە ، کە کریستیانۆی تەمەن 34 ساڵان لەرووی زانستی و تەندرووستی وپێکھاتە جەستەییەکەی بەیاریزانێکی تەمەن 27 ساڵان دەچێت .

راپۆرتە پزیشکییەکە ھۆکاری ئەم گەنجییە و ئاست بەرزییەی کریس خستەروو و ئاماژەی بەوە دا، کە ئەو رۆژانە 6 ژەمی جیاواز لەخواردن دەخوات، کەتێیدا لە ھەر کاتێکدا جۆرێکیان دەخوات.

راپۆرتەکە جۆری خواردنەکانیشی خستەروو کە لەپاڵ راھێنانەکان و خەوتنی باش بەھۆکارێکی سەرەکی بەردەوامبوونی لەیەک ئاستدا دەزانێت و خواردنی ماسیش یەکێک لە ژەمە سەرەکییەکانییەتی.

کریس لەژەمی بەیانی گۆشتی بەراز لەگەڵ پەنیر دەخوات، زۆر حەزیشی لە شەرەبەتی ئەفۆگادۆیە، لە ھەمان رۆژ لەکاتی نانی نیوەرۆ تێکەڵەیەک لە ماسی و مریشک دەخوات وزۆربەی ژەمەکانی زەڵاتەی لەگەڵە، ھاوکات لە ئێوارەوە تا شەو دوو ژەم لە ماسی دەخوات.


جگە لەمانە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە رۆژانە 8 کاتژمێر دەخەوێت، ھاوکات پشووێکی زۆر وەردەگرێت، راھێنانەکانیشی زۆر بە رێکخراوی ئەنجام دەدات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.