بەپەلە: ڤاڵڤێردی لەڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا دوورخرایەوە

 

دوای تۆمارکردنی کۆمەڵێک ئەنجامی خراپ و لاوازبوونی ئاستی یانەی بارسێلۆنا بەتایبەتتر کرانە دەرەوەی یانەکە لە جامی سوپەری ئیسپانیا لەسەر دەستی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ،کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا بڕیاری دوورخستنەوەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی لەپۆستەکەی دا.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی دەستە کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا لەسەر داهاتووی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا کە زیاتر لە 4 دەمژمێری خایاند ، بەکۆدەنگی بڕیاری دوورخستنەوەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردیان دا لە پۆستەکەی .

هەر لەکۆبونەوەکەدا ڕاهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا دیاریکرا ،ئەویش کیکی سیتینی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال بیتیس ئەو ئەرکە وەردەگرێ .

کیکی سیتین ڕاهێنەری پێشووی ڕیال بیتیس بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو وەک ڕاهێنەری یانەکە دەست بەکار دەبێت

سیتین ـی 61 ساڵان  ئەو کاتەی ڕاهێنەری لاس پاڵماس بووە لەدوای یاری بەرامبەر بارسێلۆنا لەبارەی مێسی ڕایگەیاندووە کە پێی باشە بمرێت نەوەک ببینێت کە ئەستێرە ئارجێنتیناییەکە واز لەیاری تۆپی پێ بهێنێت .

جێی ئاماژەیە چەند ڕۆژێک لەمەو بەر چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووتری یانەکە و ڕاهێنەری ئێستەی سەددی قەتەری ڕەتیکردەوە شوێنی ڤاڵڤێردی بگرێتەوە وەک ڕێزێک بۆ ڕاهێنەرەکە و هەروەها کەمی ئەزموونی خۆی لەبوارەکەدا .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.