فەرمی:راھێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا بناسە

دوای دوورخستنەوەی ئارنێستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بارسێلۆنا، یانەکەی ھەرێمی کەتەلۆنیا راستەوخۆ راھێنەرێکی نوێی وەک جێگرەوەی ئەم راھێنەرە دەستنیشانکرد.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دوای لەکارلادانی ڤالڤێردی، یانە کەتەلۆنییەکە کیکی سیتین وەک راھێنەرێکی نوێی یانەکە دەستنیشانکرد.

کیکی لە رێکەوتی 27ـی 9ـی ساڵی 1957 لە شاری سانتادێری ئیسپانی لەدایکبووە، پێشتر ناوەڕاستکاری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بوە، ھاوکات یاری بۆ یانەکانی رایسینگ سانتاندێر، ئاتلێتیکۆ مودرید ، لۆگورونیس و لیڤانتی کردووە.

لە دوایین کاریدا، راھێنەرایەتی یانەی ریال بیتیس کردووە، دواتر بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی لە ساڵی رابردوو لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

سیتین لەم یانەیە وەک راھێنەر 97 ئەنجامداوە، تێیدا یانەکەی 139 گۆڵی کردووە و 143 گۆڵیشی لێکراوە.

ئەمەو ئەم راھێنەرە بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو ئەرکی مەشقپێکردنی یانەی بارسا دەگرێتە ئەستۆ.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.