ڤیدیۆ: بارتۆمیۆ داوای یاسایی لەسەر ژووری VAR لە فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمار دەکات

بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەنیازە داوایەکی یاسایی دژی تەکنەلۆژیای ڤار پێشکەش بکات دەرئەنجامی ھەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە یاری یانە کەتەلۆنییەکە بەرامبەر بە ریال سۆسیداد.

لە میانی یارییەکانی گەڕی 17ـی لالیگا، ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد بە دوو گۆڵ بۆ ھەرلایەکیان یەکسان بوون.

لەم یارییەدا،لەدوا ساتەکانی یاریدا گومانی ئەوە ھەبوو کە پیکێ لەناوچەی سزا لەلایەن بەرگریکارێکی سۆسیداد رێگری لێکراوە لە تۆمارکردنی گۆڵێک و ناوبژیوانی یارییەکە ھیچی ھەژمار نەکرد، بەڵکو پەنای بۆ تەکنەلۆژیای ڤاریش نەبرد ئەمەش نارەزایەتی بارتۆمیۆی لێکەوتەوە.

دوای یارییەکە و بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان کە بارتۆمیۆ داوای یاسای دژی بەکارنەھێنانی ڤار لە یارییەکە پێشکەش کردووە و ھاوکات ئەم سکاڵایەشی بەسەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی گەیاندووە.

ئەگەر چی بەپێی ئەم رووداوەی یاریگەی ئەنوێتا بەپێی یاسا نوێکانی تۆپی پێ، پێویست بوو ناوبژیوان تەکنەلۆژیای ڤاری بەکار ھێنابا بەڵام ئەمە نەھاتە دی.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.