بۆ یەکەم جار چەند نهێنیەکی ماڵی کریستانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەبێت

چەند نھێنییەک لەسەر ماڵەکەی کریستیانۆ بۆ یەکمجار بڵاو دەکرێنەوە

ئیلیزابیس بۆرێل کچی یاریزانی کۆچکردووی پێشووی یۆڤێنتۆس فیلیس بۆرێل نھێنی نوێ لەسەر ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات.

ئیلیزابیس کە ھاوسێی ماڵی کریستیانۆیە لە تۆرینۆی ئیتاڵی بۆ رۆژنامەی کۆریری دێلا سیرای ئیتاڵی گووتی” کریستیانۆ ھاوسێیەکی نموونەییە،کەس بێزار ناکات، ماڵێکی بێ دەنگن، ئاھەنگ و بابەتی لەم جۆرەیان نیە”.

ئیلیزابێس زیاتر دەڵێت” بەبەردەوام کریستیانۆ لە نا ئۆتۆمبێلی رۆز رۆیلس لەبەرامبەر ماڵەکەم تێپەڕ دەبێت، ھاوکات لە گەراجی ماڵەکەی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی گران بەھا دەبینم، مەلەوانگەیەکی ناو ماڵەکەی لێمانەوە دیارە، ھاوکات باخچەیەکی خاون گوڵی زۆر نایابی ھەیە”.

لەدواییدا کچەکەی یاریزانی پێشووی یۆڤی دەڵێت” جۆنیۆر کوڕی کریستیانۆ لەسەر ئامێری خلیسکانی سەر زەوی لەبەردەم ماڵمان تێپەڕ دەبێت و دوو پاسەوانیشی لەگەڵە، جۆرجینیای خێزانەکەی کە لەکۆڵانەکەی ئێمە دێن و دەرۆن پاسەوان و خزمەتکارێکیان لەگەڵە”.

کریس لە ساڵی 2018 لە یانەی ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە یۆڤێنتۆسەوە کرد و لەگەڵی لەیەکەم وەرزیدا ناسناوی کالچیۆی بردەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.