كانونی دووه‌م 22, 2020 2:42 AIM:

ساری داواکاریەکی ڕۆناڵدۆی ڕەتکردۆتەوە

ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بەردەوامە لە سەرکێشیەکانی بەرامبەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەکە ، لەنوێترین پێشهاتیشدا داواکاریەکی یاریزانەکەی ڕەتکردۆتەوە .

ڕۆناڵدۆ دوای یارییەکەی بەرامبەر بایر لیڤەرکۆزن ئاشکرایکرد کە داوای لەساری کردووە کە دیبالا و هیگواین بەشێوەی سەرەکی پشت پێببەستێت،بەڵام ڕاهێنەرەکە ڕەتیکردۆتەوە ئەم داوایەی ڕۆناڵدۆ جێبەجێ بکات .

واتە ڕۆناڵدۆ دەیەوێ هیگواین لەپاڵ ئەودا یاری بکات لەهێڵی پێشەوە و دیبالاش لەدواوەی هەردووکیان یاریبکات ، بەڵام ساری پێداگرە لەسەر یەدەگ بوونی دیبالا و دانانی بێرناردێسکی وەک یاریزانی دووەی هێرشبەر .

ئەمە لەکاتێکدایە لەیاری بەرامبەر بایر لیڤەرکۆزن لەگەڕی کۆتایی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ دیبالا لەگەڵ هاتنە ناوەوەی بۆ یاریگە دوو ئاسیستی بۆ هیگواین و ڕۆناڵدۆ کرد و هەردوو گۆڵی یانەکەی بەئاسیستی ئەو تۆمارکران.

شایەنی باسە ئەمە یەکەمجار نییە هەواڵی خراپی پەیوەندی نێوان ساری و ڕۆناڵدۆ دەبێتە باسی گەرمی ڕۆژ دوور نییە ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە ببێتە قوربانی ئەو ڕەفتارانەی .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.