كانونی دووه‌م 22, 2020 2:43 AIM:

سێرخیۆ رامۆس: پێویسته‌ ساڵانه‌ دوو باڵۆندۆر دابه‌ش بكرێت

سێرخیۆ ڕامۆس بەرگریکاری ئیسپانی لەنوێرترین دیمانەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ئیڤان زامۆرانۆ باسی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات .

لەسەرەتای وتەکانیدا ڕامۆس ڕایگەیاند “جامەکانی چامپیۆنزلیگ وەک منداڵەکانم وان ، ئەو گۆڵەی لە لشبۆنە تۆمارم کرد یەکێکە لەجوانترین یادگارییەکانم لەچەند ساڵی ڕابردوو “.

“ئێمە توانیمان مێژوویەکی گەورە بنووسینەوە بەوەی سێ وەرز لەسەر یەک ناسناوی چامپیۆنز لیگمان بەرزکردەوە ، ئەو گۆڵەی لەلیشبۆنە تۆمارم کرد لەدوا ساتەکاندا یادەوەریێکی زۆر جوانی ژیانی من و مەدریدییەکانە ، بیرم دێت کە منداڵ بووم لەگەڵ باوکم دەچوومە کەنار دەریا ئەو تۆپەکەی بۆ هەڵدەدام و منیش لەناو ئاو بەسەر لێم دەدا، ئەوکات تەنها یاریێک بوو لەگەڵ باوکم ،بەڵام بۆمن بووە سەرەتایەکی گرنگ ، هەمیشە سوپاسگوزاری باوکمم بۆ ئەو کارە “.

لەسەر یاری کلاسیکۆ ڕامۆس گووتی “هەردوو یانە بەباردۆخێکی باشدا گوزەر دەکەن ، توانیومانە بەسەر ڕکابەری زۆر سەختدا سەرکەوین ،بەڵام هەموو کات یاری کلاسیکۆ جیاواز بووە ، هیواخوازم باشترن ئاست پێشکەش بکەین و یارییەکە ببەینەوە”.

ڕامۆس لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر گووتی
“پێویستە ئەوان دوو تۆپی زێڕین ببەخشن یەکێک بۆ ڕۆناڵدۆ و مێسی کە پێی دەسکەوتەکانیان لەنێوانیاندا یەکلابکرێتەوە ،دانەیەکی دیکەش بۆ سەرجەم یاریزانەکانی دیکەی جیهان “.

کاپتنی مێرەنگێ لەسەر شوێنگرەوەی خۆی لە ڕیال مەدرید ڕایگەیاند “بەراورد کردن بەکارێکی شیاو نابینم ، ئێمە خوەنی پێکهاتەیەکی تۆکمەین لەڕیال مەدرید ، بەڵام ماتیاس دی لێخت یاریزانێکی بەتوانایە ئەگەرچی ئەزموونێکی کەمی هەیە بەڵام سەرنجی ڕاکێشاوم و بەشوێنگرەوەی خۆمی دەزانم”.

 

ڤیدیۆی دیمانەکەی ڕامۆس

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.