كانونی دووه‌م 22, 2020 3:22 AIM:

رەنگە دووبارە کلاسیکۆ ئەنجام نەدرێت بۆ کاتێکی تر دوا بخرێت

رێکخراوی تسۆنامی دیموکراتی لە کەتەلۆنیا داوای مانگرتنێکی گەورە دەکات لەھەما رۆژی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆ نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید.


لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەو رێکخراوە کە بەبەردەوام داوای سەربەخۆیی ھەرێمی کەتەلۆنیا دەکات، رایگەیاندووە، 18 هەزار کەس لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندن ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە مانگرتنەکە تۆمارکردووە.

بریارە مانگرتنەکە لەھەمان رۆژ پێش دەستیپێکردنی یاری کلاسیکۆ ئەنجام بدرێت و رێکخراوەکە 4 شوێنی جیاوازی لە دەرەوەی یاریگەی کامب نۆ بۆ مانگرتنی هاندەران ئامادەکردووە، ھەر بەپێی رێکخراوەکە دوای ئەوەش چەند چالاکییەکی دیکە لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا لەناو یاریگە ئەنجامبدەن.

بەمەش ئەم مانگرتنە کە ئامادەکاریی بۆ کراوە، هەڕەشەیەکە بۆ سەر یارییەکە کە بڕیاربوو 26ی مانگی 10ـی رابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی کەتەلۆنیا بۆ ناڕەزایەتی دەڕبرین بەرامبەر دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی ئەو هەرێمە، یارییەکە بۆ رۆژی 18ـی ئەم مانگە دواخرا.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.