کێشە دەکەوێتە نێوان مباپێ و تۆخێڵ، تۆخێل یاریی بە ئاگر دەکات

 

 

ڕەفتارێکی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بەامبەر کێلیان مباپێ ـی ئەستێرەی یانەکە دەنگدانەوەی زۆری بەدوایخۆیدا هێناوە ڕەنگە بەلەکار لادانی ڕاهێنەرەکە لەپۆستەکەی کۆتایی بێت .

لەدوو یاری ڕابردووی یانەکەی تۆخێل گۆڕانکاری بە ئەستێرە فەڕەنسیەکە کرد ئەمەش نیگەرانی خودی یاریزانەکەی بەدوای خۆیدا هێنا لەکاتێکدا کە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید بەچڕی هاتونەتە سەرهێڵ بۆ پەلکێشکردنی مباپێ بۆ ڕیزی یانەکەیان .

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایدەکەن کە دوو وەرزە مباپێ لەڕیزی یانە پاریسیەکە یاریدەکات بەڵام دڵخۆش نییە چونکە هەستئەکات یانەکە توانای بردنەوەی ناسناوە گەورەکانی نییە ،هەروەها ئەو ڕەفتارەی ڕاهێنەری یانەکە بەرامبەری بەتەواوەتی یاریزانەکەی بێزار کردووە .

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە ئیسپانیەکان بێت بەرپرسانی پاریس ئەگەر ئەم دۆخە درێژە بکێشی ئەوا بۆ پارێزگاریکردن لە مباپێ ناچارن تۆخێل بکەنە قوربانی ، لەماوەکانی پێشووتریش چەندین ڕاهێنەریان دوورخستۆتەوە ،واتە دوورخستنەوەی ڕاهێنەر بەگونجاوتر دەزانن لە لەدەستدانی مباپێ.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.