كانونی دووه‌م 22, 2020 2:43 AIM:

وتار:كاركردن لەسەر ڕاگرتنی مێسی باوی ماوە ؟

كاركردن لەسەر ڕاگرتنی مێسی باوی ماوە … ؟

نووسینی ڕۆژنامەنووس:بەرهەم جەلال

پاش ئەو ئاستە ناوازەیەی سەرەتای كاروانی وەرزشی پیشانیدا مێسی بووبوە جێگای مشتومڕی تێكڕای ڕاھێنەرەكانی تیمی دژی و گرەو ئەكرا كە كێ بتوانێت كلیكی ڕاگرتنی مێسی بەدەست بھێنێت ؛ چونكە ئاستە ناوازەكەی ھۆكاری ئەوە بوو دەوترا مێسی ڕاببگریت دەتوانیت بارسێلۆنا بكوتی بە زەویدا

زۆر كاری لەسەر كرا بۆ ئەوەی  بیوەستێنن بەڵام بێ سوود بوو تا ئەوەی یۆپ ھاینكس لە بایرن میونشن توانی بە جۆرێك لە جۆرەكان مێسی بێ خەم بكات لە نێو یاریگادا ئەویش لە ڕێگای گرتن و چاودێری كردنی سەرچاوەكانی مێسی نەك خوودی مێسی !!! ھاینكس ھەستا بەگرتنی سەرچاوەكانی وێنای ئینێستا و چافی  یان ھەر یاریزانێكی دیكەی هاوشانی،هەستا بە دروست كردنی قەفەزێك لە دوەری مێسی بە نزیكەی سێ بۆ چوار یاریزان

نەبینراوە ھیچ ڕاھێنەرێك بتوانێت مێسی داببڕێت لە یارییەكەدا بەو مەرجەی دۆخی تایبەتی نەبووبێت

گرفتی ھەرە سەرەكی مێسی ئەو كاتەیە كە تۆپی لەلا نیە چونكە مێسی ڕاستەوخۆ دەچێتە نێوان ھێڵەكان و ڕووبەر دەقۆزێتەوە،هەروەها هەمیشە دەڕوانێتە چواردەوری خۆی و یاریزانەكانی بەرامبەر و ڕووبەرەكان دەپشكنێت و خوێندنەوە بۆ دۆخەكە دەكات،كار لەسەر خاڵی بەهێز و لاوازی بەرگریكارەكان دەكات،هەروەها سەرنجی شوێن و جوڵەی هاوڕێكانیشی دەدات،بۆیە ئەگەر مێسی لە ڕۆژی خۆیدا بێت ڕاگرتنی لە مەحاڵەوە نزیكە

زیدان پلانی گرتنی داناوە بۆ مێسی ؟؟

ھەرچەندە ڕۆژنامەی ئاس نوسینێكی بڵاوكردۆتەوە گوایە زیدان بەم ڕێگایانە مێسی ڕائەگرێت ؛ ئەم نوسینە ھێندە گەرمكردنی ڕۆژنامەكانە نیو ھێندە لۆجیكی نییە چونكە كاتی كلاسیكۆ زۆری ماوە و زیدان ھێندەی تەركیز دەخاتە سەر گەڕی داھاتووی لا لیگا نیو ھێندە تەركیز ناخاتە سەر كلاسیكۆ چونكە شكستی ئەم گەڕە و شكستی كلاسیكۆ ئەگەری لەدەستدانی ململانێی لیگای لەسەرە

لە لایەكی دیكەوە زیدان ئەزموونی تەواوی ھەیە لەگەڵ ڕاگرتنی مێسی كاتێك كۆفاسیچی بۆ دانابوو بەشێوەی مان تو مان بەڵام سەركەوتوو نەبوو لەو كارەدا پێم وانییە جارێكی دیكە ئەو ھەڵەیە دووبارە بكاتەوە

كلاسیكۆ یان ھەر یاریەكی وێنای كلاسیكۆ بەیاری یەك دژی دژ یەك ھەژمار ئەكرێت ، بەپێچەوانەوە دوو دژ بەیەك سێ دژ بە یەك واتای لەدەستدانی ھاوسەنگی یاخوود پێدانی زۆرترین ڕووبەرە بە تیمی دژ ! چونكە سێ یاریزان یان دوو یاریزان تایبەت بێت بە یەك یاریزان واتای ئەوەیە دوو یاریزانی دیكە ئازادن ئەمە كارەسات دروست دەكات .

چارەسەر چییە ؟

گونجاترین ڕێگە ئامادەكردنی تیپەكەیە بەگشتی بۆ ڕووبەڕوونەوەی ھەموو بارسێلۆنا نەك مێسی،لەوە گرنگتر فشار خستنە سەر ناوەندی بارسێلۆنایە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت ھیچ پەیوەندیەكیان بمێنێت بە ھێڵێی ھێرشبردنەوە ؛ یاخوود بەرگریكردنە لە نیوە یاریگای خۆت بەو مەرجەی بیست مەتر زیاتر دووربیت لە ناوچەی سزای خۆت

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.