كانونی دووه‌م 22, 2020 2:42 AIM:

بارسێلۆنا بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەک ناچارە ئەو کارە بکات

 

 

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا پلانێکی نوێی یانەی بارسێلۆنا  ئاشکرا دەکات لەبارەی هەوڵێکی یانەکە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی .

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە کە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆ دەستبەرداربوون لەتواناکانی لاوتارۆ مارتینێز داوای بڕی 111 ملیۆن یۆرۆ دەکات کەمەرجی شکاندنی گرێبەستی یاریزانی ناوبراوە لەگەڵ نیراتزۆری.

(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو نرخەی یانە ئیتاڵیەکە داوای دەکات بۆ یانەی بارسێلۆنا زۆرە بۆیە هەوڵدەدەن ئارتۆرۆ ڤیدال بخەنە ناو مامەڵەکە ،کە یاریزانە چیلیەکە یەکێکە لەداواکارییەکانی نیراتزۆری .


بەپێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیە بێت بەئەگەری زۆرەوە بەرپرسانی ئینتەر میلان بەو ئۆفەرەی یانە کەتەلۆنیەکە ڕازی ببن ،چونکە ڤیدال یەکێکە لەخواستە سەرەکیەکانی ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەکە .

 

(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) باسی لەوەشکردووە کە لەیارییەکەی سبەی شەوی نێوان ئینتەر میلان و بارسێلۆنا بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە بەوردی چاودێری ئاستی لاوتارۆ دەکەن و ڕەنگە دوای یارییەکە بەنهێنی لەگەڵ یاریزانەکە کۆببنەوە.

جێی باسە لاوتارۆ مارتینێز پێشتر بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەیانە ئیتاڵیەکەوە کرد بەڵام بەهۆی درەوشانەوەی لەگەڵ ئینتەر نرخەکەی 4 ئەوەندە؟بەرزبۆتەوە و یانەی بارسێلۆنا نیازی وایە بیکاتە شوێنگرەوەی لویس سوارێز.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.